هه‌ڤاڵ خانه‌قینی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (یادی له‌دایكبوون) بڵاو كرده‌وه.
مه‌ولوود جومعه تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و هه‌ڤاڵ خانه‌قینى خۆی ئاوازی بۆ ئاماده كردووه، ئه‌یاد جه‌بار كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
هه‌ڤاڵ خه‌ڵكی خانه‌قینه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڤیدیۆ كلیپێكی دوێتی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن هه‌یاس بڵاو كرده‌وه.