له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌مین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سندووقی پلاستیكی كرایه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌مین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سندووقی پلاستیكی كرایه‌وه‌

"مانگانه‌ زیاتر له‌ 45 تۆن پاشماوه‌ی پلاستیكی دووباره‌ به‌كار ده‌هێنێته‌وه‌‌"    

ئەمڕۆ یەکشەممە له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌مین كارگه‌ی دروستكردنی سندووقی پلاستیكی كرایه‌وه‌، كه‌ مانگانه‌ نزیكه‌ی 80 هه‌زار سندووق به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

كامه‌ران محه‌مه‌د، خاوه‌نی كارگه‌كه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ساڵی ڕابردوو جووتیارانی سنووره‌کە سندووقی پلاستیکییان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان، ئه‌مه‌ش ببووه‌ كێشه‌، بۆیه‌ كارگه‌ی شاره‌زوور پلاستیكمان كرده‌وه‌، كه‌ مانگانه‌ نزیكه‌ی 80 هه‌زار سندووق به‌رهه‌م ده‌هێنین و زیاتر له‌ 45 تۆنیش له‌و  پاشماوانه‌ی كه‌ هاووڵاتیان به‌كاری ده‌هێنن، دووباره‌ به‌كاریان ده‌هینێنه‌وه‌ و سندووقی لێ درووست ده‌كه‌ین".

 گوتیشی: "ئه‌و جووتیارانه‌ی کە تەماتەی کارگەی دۆشاوی شارەزوورمان بۆ دابین دەکەن، به‌بێ به‌رامبه‌ر سندووقیان پێ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی هێنانی ته‌ماته‌ گرفتیان بۆ درووست نه‌بیت".

 کامەران محەمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌گه‌ر ئه‌و سندووقانه‌ی كه‌ بۆ جووتیارانی ئه‌م سنووره‌ به‌رهه‌می ده‌هێنین، له‌ پێویستی ئه‌وان زیاتر بێت، ئه‌وكات سندووقه‌كان دتوانین بۆ شوێنەکانی دیکەشی ڕەوانە بکەین".