به‌ڤیدیۆ.. ئاریاس جه‌وان كلیپێكى نوێى بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. ئاریاس جه‌وان كلیپێكى نوێى بڵاو كرده‌وه‌

 

ئاریاس جه‌وان، گۆرانیبێژى كورد، ئاشكراى كرد كه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

ئاریاس جه‌وان له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌ڕێگه‌ى پۆستێكه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، كه‌ به‌ ناوى (میهره‌بان)ه‌، له‌ یوتیوب بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، گۆرانییەکانی زیاتر بەشێوەی سینگڵ بڵاو کردووەتەوە، ڤیدیۆ کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی بەرچاویان ھەیە، ماوە ماوە گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی نوێ بڵاو دەکاتەوە.