ئیمارات: بوونی بنکەی سەربازیی تورکیا لە قەتەر دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیمارات: بوونی بنکەی سەربازیی تورکیا لە قەتەر دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە

وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمرات، دوێنێ شەممە هۆشداریی داوە کە ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە قەتەر، دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە.

ئەنوەر قەرقاش، لەمبارەوە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە قەتەر پرسێکی کاتییە و ئەگەر بەردەوام بێت دەبێتە هۆی ئاڵۆزیی ناوچەکە و دووبەرەکێی نێوان وڵاتان زتر دەکات و هاوکات سەروەریی و بەرژەوەندیی وڵاتانی کەنداو دەچێتە ژێر پرسیارەوە".

پێنجشەممەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە گفتوگۆ لەگەڵ میدیایەکی قەتەر بوونی سەربازی ئەو وڵاتەی لە قەتەر پشتڕاست کردووەتەوە.

سەرکۆماری تورکیا لەو لێدوانەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە نابێ هیچ وڵات و لایەنێک لە بوونی سەربازیی تورکیا لە قەتەر نیگەرانی دەرببڕێت و ئەوانەی کە بەدوای پشێویدا دەگەڕێن، نابێ نیگەران بن.

ماوەی چەند ساڵێکە تورکیا لە قەتەر بنکەی سەربازیی کردووەتەوە و ئەمەش وڵاتانی ئیمارات، سعوودیە و چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی نیگەران کردووە و بە هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکەی دادەنێن.