كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری چەمچەماڵ هاووڵاتییەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاشكرای كرد، لە گوندێكی سنووری ناحیەی ئاغجەلەر هاووڵاتیەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست داوە.

شەریف مەلا ڕەحیم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ یەكشەممە 2020.10.11  بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شەوی ڕابردوو لە ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ تەرمی هاووڵاتییەكی تەمەن 34 ساڵ  لە ڕەگەزی نێر گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەوی چەمچەماڵ، کە بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەبا گیانی لەدەست دابوو."

گوتیشی: "تەرمی  ئەو هاووڵاتییە رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە."