وەزارەتی تەندروستی: پێداویستییەکانی خوێندکاران بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا دابین دەکەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی: پێداویستییەکانی خوێندکاران بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا دابین دەکەین

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی توانا وەزارەتەکە هەماهەنگ دەبێ لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئێمە لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە دووری نێوان قوتابیان ڕەچاو بکەن و ڕێژەیەکی کەمتر خوێندکار بخرێنە ناو پۆلەکانی خوێندنەوە، هەروەها لە کاتی دەوامدا پشکنین بۆ خوێندکاران دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان، بەتایبەت خوێندکارانی پۆلی دوانزە".
گوتیشی: "ماسک و دەستکێش و ماددە پاکەرەوەکان ئێستا لە ناوەندەکانی خوێندن دابینکراون، هەروەها هاووڵاتیان خۆشیان دەتوانن ئەو کەلوپەلانە بکڕن چونکە لە ڕووی نرخیشەوە نرخیان گونجا و هەرزانە".

ڕوونیشیکردەوە "هەمیشە لەسەر هێڵین لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەوەی هەر پێویستییەکیان هەبوو ئەگەر لە توانای وەزارەتی تەندروستی بوو بۆیان جێبەجێ بکەین، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا درێغی نەکردووە لە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران".