گەنجێكی شارۆچكەی ئاكرێ، دوای سێ ساڵ كاركردن، توانی ئەپڵیكەیشنێكی كۆمەڵایەتی دروست بكات و وەك فەیسبووك و ئینستاگرام كار دەكا.
عومەر ڕەفعەت، كە گەنجێكی 24 ساڵانەی نیشتەجێی ئاكرێیە بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند، دوای سێ ساڵ كاركردن، توانیویەتی ئەپڵیكەیشنێكی كۆمەڵایەتی دروست بكات، كە وەك فەیسبووك و ئینستاگرام كار دەكا.
ئەو كە دەرچووی بەشی تەكنەلۆژیای زانیاریی پەیمانگەی زاخۆیە، وەك خۆی دەڵێ دوای دەرچوونی لە پەیمانگە، بیری لەوە كردووەتەوە كارێكی نوێ بكا و دوای سێ ساڵ كاركردنی بەردەوام، ئەپڵیكەیشنێكی بە ناوی "بەندل" دروست كردووە، كە ئەپڵیكەیشنێكی كۆمەڵایەتییە و وەك فەیسبووك و ئینستاگرام كار دەكات و بەكارهێنەرانی ئەو ئەپە، دەتوانن وێنە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بڵاو بكەنەوە و بەشی نامەناردنیشی هەیە. وێڕای ئەوەش دەتوانن وێنە و ڤیدیۆی هەمیشەییشی تێدا پۆست بكەن و بۆ یەكتری بنێرن.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئێستا ئەپڵیكەیشنەكە تەواو بووە و تەنیا كاراكردنی ماوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستی بە بڕی 30 هەزار دۆلارە، چونكە بە چەند سیستەمێكی جۆراوجۆر كارا دەكرێ.