بۆ دەستکەوتنی کالیسیۆم ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆ دەستکەوتنی کالیسیۆم ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆن

 

کالیسیۆم، یەکێکە لەو کانزایانەی کە جەستەی مرۆڤ رۆژانە رێژەیەکی بەرزی پێویستە، کە نزیکەی 400 بۆ هه‌زار و 500 میللیگرامە، پزیشکێک ئەو خۆراکانە دەخاتە ڕوو، کە رێئەی کالیسیۆمی پێویستیان بۆ جەستە تێدایە.

پێگەی (نۆڤۆستی)، لەسەر زاری د. یەکاتیرینا یانگ، پسپۆڕی خۆراکی بڵاوی کردووەتەوە، کە جەستەی مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە رێژەیەکی زۆر کالیسیۆم هەیە، بەهۆی ئەوەی کالیسیۆم پێداویستییەکی گرنگی جەستەیە.

ئەو پزیشکە ئەو خۆراکانەی خستووەتە ڕوو، کە کالیسیۆمیان تێدایە، وەک تۆوەکانی کونجی، کەتان، خەردەل، هەروەها، باوی، گوێز، بندق، فستق و گوێزی بەرازیلی.

ئەو پزیشکە لەبارەی پاقلەمەنییەکانیش ئەوەی خستووەتەڕوو، کە نۆک، نیسک، پاقلە، فاسۆلیا و بازلیا، لەگەڵ خۆراکە دەریاییەکان، کە رێژەیەکی بەرزی کالیسیۆمیان تێدایە، سەرباری سەوزەکان و ئەو پەنیرانەی لە شیری بزن دروست دەکرێن.