بۆچی 2020/10/10 رێکەوتێکی نایابە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆچی 2020/10/10 رێکەوتێکی نایابە؟

 

تەنیا 83 رۆژ لە ساڵی 2020دا ماون، شارەزایانی بواری ژمارەکانیش وای دەبینن، ژمارەی رێکەوتی ئەمڕۆ (شەممە 2020/10/10) دەسپێکی نوێی زۆر باشە.

شرادها سالا، زانای ژمارەکان، بۆ رۆژنامەی (کەنداوی تایمز) بە زمانی ئینگلیزی، دەڵێ: “رۆژی 10ی تشرینی یەکەم دەرگایەکی نوێی بەهێزی وزە دەکاتەوە، یارمەتیدەریشە بۆ هەڵگرتنی هەنگاو بە ئاراستەی نوێ”. پێشبینیش دەکات، کە کرانەوەیەکی گەورە رووبدات، چونکە ژمارەی (1 و 2) ژمارەی بەهێزن لە رەسمکردنی بەیانات، ئەمە هاوکات ئەبێ لەگەڵ وزەی (خۆر و مانگ).

روونی دەکاتەوە، ئەگەر تێکڕای ژمارەکانی ئەو رێکەوتە کۆبکرێنەوە، دەبێتە شه‌ش، کە وزەی ئەستێرەی (زوهرە)یە، ئەمەش کاریگەریی ئەکاتە سەر کاری خەڵک و سامانەکانیان، خەڵکیش هەست بە گۆڕانێکی گەورە دەکەن.

لە رووی ژمارەشەوە، دەبینین ژمارەکان (0 و 1 و 2) دووبارە بوونەتەوە، ئەمەش رێکەوتەکەی ئەمڕۆی بەهێز کردووە، ئەوەی هێزی زیاتریشی بە رێکەوتی ئەمڕۆ داوە، رۆژی (شەممە)یە، کە هێزی ئەستێرەی (زوحەل) حوکمی دەکات.

دەشڵێ، ئەم هۆکارانە هەموویان بەیەکەوە، وایان لە رێکەوتی (شەممە 2020/10/10) کردووە، بۆ نووسینی سەرەتایەکی نوێ دیار بکرێ.

دەشڵێ، (شەممە) بەتایبەت رۆژێکی بەسوودە بۆ ئەوانەی پلانیان هەیە کارێکی نوێی بازرگانی بکەن، یان پرۆژەیەکی داهێنەرانەیان هەبێ، یان ئوتومبێلێکی نوێ بکڕن، یان هەر شتێکی نوێ بکڕن. بەڵام هۆشداریی دەدا، کە رێکەوتی ئەمڕۆ بە باش نازانرێ بۆ هاوسەرگیری.