دیارییەک لە یادی لەدایکبووندا ریسی دایکێکی کردەوە خوری
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دیارییەک لە یادی لەدایکبووندا ریسی دایکێکی کردەوە خوری

ئافرەتێکی بریتانی ئامادەکاریی دەکرد بۆ ئاهەنگی لەدایکبوونی پێنجەمین کوڕی، بەڵام کەسێک ریسەکەی لێ کردەوە خوری و تووشی شۆکی کرد.

رۆژنامەی(سەن)ی بریتانی ئاشکرای کرد، لیزا دیفیز، تەمەن 41 ساڵ، لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، داوای دیارییەکی لە بازاڕی (سپۆرت دایرێکت)ی بەناوبانگی وەرزشیی کرد، دیارییەکە بوکەڵەیەک بوو، کە جلوبەرگی یانەی مانچستەر یونایتدی لەبەردابوو.

شۆکەکە ئەو کاتە بوو کە دایکەکە سندووقە دیارییەکەی کردەوە و هاواری کرد کاتێک بینی سمبولی نازییەت (خاچی چەماوە) لەسەر بوکەڵەکە بە رەنگی رەش بە شێواوی دروست کراوە.

بکەرەکە تەنیا بە رەسمکردنی خاچە چەماوەکە نەوەستاوە، بەڵکو لەسەری نووسیوە (ئەدۆڵف)، کە ناوی یەکەمی سەرکردەی نازی (ئەدۆڵف هیتلەر)ە.

دایکەکە دەڵێ، سەرەتا وێنەکەی بۆ ئەندامانی خێزانەکەی ناردووە و هەموویان پێیان وابووە، کە شتێکی ترسناکە و نابێ شتی وا لە وڵاتدا رووبدات.
دەشڵێ: "سەرەتا وام زانی کە ئەو شتانە لەلایەن کەسێکەوە نووسراون، کە رقیان لە (شەیتانە سوورەکان)ە، بەڵام دواتر کە لێی ورد بوومەوە، دەرکەوت ئەوە هی نازییەکانە و شتێکی بێزارکەرە".

بەرپرسانی بریتانی خاچی چەماوە بە تاوانێکی قێزەون دادەنێن و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.

لای خۆشیەوە بازاڕ (سپۆرت دایرێکت)ی وەرزشی، کە گەورەترین بازاڕە بۆ کەلوپەلی وەرزشی لە بریتانیا، پۆزشی هێناوەتەوە و بەڵێنیشی داوە دەست بە لێکۆڵینەوە بکات.