بەمەبەستی چاککردنەوەی چەند ڕێگایەکی سنووری سیدەکان حکوومەت 726 ملیۆن دینار تەرخان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەمەبەستی چاککردنەوەی چەند ڕێگایەکی سنووری سیدەکان حکوومەت 726 ملیۆن دینار تەرخان دەکات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 726 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی چاککردنی رێگاوبانەکانی سنووری ناحیەی سیدەکان لە دەڤەری سۆران تەرخان دەکات.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە بەردەوامیی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان لە بوارە جیا جیاکاندا، دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکی (سۆران - سیدەکان) لەگەڵ چەند رێگایەکی دیکەی گوندەکانی سنووری ناحیەکەمان، بە گوژمەی 726 ملیۆن دینار، کە بە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی بەرچاو بە هاووڵاتیان و شۆفێرانی ناوچەکەمان دەکرێت".

گوتیشی: "جگە لەم پڕۆژەیە، گوژمەیەکی دیکەی پارە تەرخان کراوە بۆ دروستکردنی دەروازەیەکی جوان و سەردەمیانە بۆ ناحیەی سیدەکان".