خورماڵوو بۆ وەرزی سەرما
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەگوێرەی زانیارییەکان، گۆڤاری تەندروستیی (سێو) یەکێک لە بەسوودترین ئەو میوانەی زیاتر لە وەرزی ساردی ساڵدا هەیە، میوەی خورماڵوویە. خواردنی ئەم میوەیە بۆ ئەو کەسانەی کەمخوێنن، زۆر بەسوودە، هاوکات خورماڵوو کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر کەمبوونەوەی چەوریی زۆری خوێن. خواردنی خورماڵوو لە وەرزەکانی ساردی ساڵدا جەستە لەبەرامبەر نەخۆشیی ئەنفۆلەنزا و پەتا دەپارێزێت و بەهێزی دەکات. لەکۆتاییدا ئەم میوەیە بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە زینکی خۆراکی، بۆ تاڵەکانی قژیش بەسوودە.