مانەوە لە ماڵ، سیستەمی بەرگریی جەستە لاواز دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مانەوە لە ماڵ، سیستەمی بەرگریی جەستە لاواز دەکات

 

پسپۆڕان و توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد، لە نوێترین توێژینەوەکانیاندا بەو ئەنجامە گەیشتن و پێیان وایە، کەرەنتینکردنی درێژخایەن و لە ماڵ مانەوە و نەڕۆشتن بۆ دەرەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، بە مەبەستی خۆپارێزیی لە نەخۆشیی کۆڕۆنا، کاریگەریی نەرێنی لەسەر سیستەمی بەرگریی جەستە دروست دەکات، بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەوەی خۆت ئەپارێزی و کەرەستەکانی خۆپارێزی له کۆڕۆنا بەکار دێنی، جاروبار له ماڵەکەت بچیتە دەرەوە و پیاسەیەک بکەی، تا جەستەت بەرامبەر بە فایرۆسەکانی تریش لاواز و هەستیار نەبێ و تووشی نەخۆشی نەبیت.