ئەگەر خەمۆکیت هەیە رۆژانە پیاسە بکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەگەر خەمۆکیت هەیە رۆژانە پیاسە بکە

 

بەگوێرەی زانیاریی پسپۆڕانی دەروونناس و لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر نەخۆشەکان، ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی خەمۆکی بوون، پێویستە لە هەفتەدا 4 سەعات پیاسە بکەن و بە پێیەکانیان بڕۆن.

پسپۆڕان بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن، پیاسەکردنی رۆژانە 50%ی نیشانەکانی خەمۆکی کەم دەکاتەوە. هەروەها ڕوونی دەکەنەوە، وەرزشکردن و پیاسەکردنی رۆژانە لە دەرمانەکانی دژی خەمۆکی کاریگەریی زیاتری هەیە و ئاڵۆگۆڕ لە مێشکی مرۆڤدا دروست دەکات و کاریگەریی باشی هەیە لەسەر نەخۆشەکان و نیشانە و ئاماژەکانی نەخۆشییەکە.