كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەرکی تاڵەکانی مووی ناو لووت چییە؟

 

هەندێک کەس، بەتایبەت پیاوان وا ڕاهاتوون، لە کاتی لابردنی ڕیش و سمێڵ، هەندێک لە تاڵی مووی ناو لووتیش هەڵدەکەنن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پزیشکان باسی دەکەن، هەڵکەندنی مووی ناو لووت، بە هەر مەبەستێک کارێکی هەڵەیە و زۆر جار مەترسییش دروست دەکات. بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکانی ماڵپەڕی (Do you kow)، مووەکانی ناو لووت ئەرکی پاراستنی مێشکیان لەئەستۆیە و ئەگەر ئەم تاڵە مووانە نەبن، ڤایرۆس و بەکترییاکان بەئاسانی لە ڕێگەی لووتەوە دەچنە ناو دەمارەکانی مێشک و مەترسیی بۆ سەر مێشک دروست دەکەن.