ساڵانە 15 ملیۆن تۆن پلاستیك دەخرێنە زەریاكانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ساڵانە 15 ملیۆن تۆن پلاستیك دەخرێنە زەریاكانەوە


بە پێی توێژینەوەیەكی ژینگەیی دەركەوتووە كە ئێستا ساڵانە 15 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیك دەخرێنە زەریاكانەوە.


دامەزراوەیەكی ژینگەیی لە ئوسترالیا لە توێژینەوەیەكدا دەریخستووە ساڵانە 15 ملیۆن تۆن پاشاوەی پلاستیكی دەخرێنە ناو زەریاكانەوە. ڕۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز"ی ئەمریكیش نووسیویەتی یەكەمین توێژینەوەی جیهانی لەسەر قەبارەی فڕێدانی پاشماوەی پلاستیكی بۆ ناو زەریاكان دەریخستووە كە ساڵانە 15.87 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیكی دەخرێنە زەریاكان و فڕێدانی پاشماوە پلاستیكییەكانیش بۆ ناو زەریاكان یەكێكە لە كارەساتە ژینگەییەكان، چونكە بەم هۆیەوە هەڕەشەیەكی ترسناك بۆ سەر گیانەوەرە دەریاییەكان دروست بووە.


هەروەها ئەم دامەزراوەیە داواشی لە دامەزراوە ژینگییە جیهانییەكان كردووە چارەی بەپەلە بۆ ئەو كێشەیە بدۆزنەوە، چونكە ئەگەر فەرامۆش بكرێ ئەوا سامانی گیانەوەرە دەریاییەكان ڕووبەرووی لەناوچوون دەبنەوە، لە هەمان كاتیش پاشماوە پلاستیكییەكان زیان بە تەندروستیی مرۆڤیش دەگەیەنن، چونكە گیانەوەرە دەریاییەكان ئێستا بە خۆراكێكی سەرەكی مرۆڤ دادەنرێن.