كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

محەمەد رەزا شەجریان هونەرمەندی ناوداری ئێران کۆچی دوایی کرد

کەمێک پێش ئێستا گۆرانیبێژی ناوداری ئێران محەمەد رەزا شەجریان لە تەمەنی 80 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8 ی 10ی 2020، محەمەد رەزا شەجریان، گۆرانیبێژی ناوداری ئێران لە تەمەنی 80 ساڵی كۆچی دوایی كرد و تا ئێستاش هۆکاری مردنەکەی رانەگەیاندراوە، بەڵام لە ساڵی 2015 بەهۆی نەخۆشی سییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراو پێشتریش لە ساڵی 2007 نەشتەرگەری سیی بۆ ئەنجامدرابوو.

موحەممەد رەزا شەجەریان لە هەواڵێکی پیرۆزبایی نەورۆزی 2016 بۆ یەکەمجار بە سەرێکی تاشراو و بێ پرچ دەرکەوت و باسی لە میوانێکی 15 ساڵە کرد بە ناوی نەخۆشی شێرپەنجە، کە ئەوەش کۆتا ڤیدیۆ و وتاری راستەوخۆی ئەو هونەرمەندە لەگەڵ هەوادارانی بوو و لەو کاتە بە دواوە هیچ تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاو نەبووتەوە.

ئەو هونەرمەندە زۆر بەجوانی دەربارەی موسیقا و ئاوازی کوردی باس کردووە و سەبارەت بە هونەرمەندی گەوەرەی کوردیش سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی دەڵێت: (پیاوێکی ئەفسوناوی لە چیاکانی کوردستان بۆ ماوەی مانگێک هاتە تاران و دواتر وەکو هەڵم رۆیشتو نەما، بەڵام ئەوەی گرینگە من سوودی زۆرم لێ وەرگرتوە).

محەمەد رەزا شەجریان کە بەنێوبانگترین هونەرمەندی ئێرانە لە بواری میوزیک لە 23ی 9ی 1940 لە شاری مەشهەد لە وڵاتی ئێران لە دایکبووە و نازناوی گەورەترین کەسایەتی بواری موزیکی کلاسیکی فارسیشی پێبەخشراوە.