وێڕای پەتای کۆرۆنا سامانی ملیاردێرەکان گەیشتووەتە ئاستێکی بێ پێشینە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وێڕای پەتای کۆرۆنا سامانی ملیاردێرەکان گەیشتووەتە ئاستێکی بێ پێشینە

 

راپۆرتێکی گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمەریکی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، قەبارەی سامانی ملیاردێرەکانی جیهان، لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، 10 تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەمەش بۆ ئەو میكانیزم و ڕێوشوێنانە دەگەڕێتەوە كە حكوومەتی وڵاتان بۆ بەرگرتن لە پەتای كۆرۆنا گرتیانە بەر.

 بەگوێرەی (فۆربس)، کۆی سامانی ملیاردێرەکانی جیهان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و سامانی جیف بیزۆس، ملیاردێری یەکەم، بەربەستی 200 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

(فۆربس) پاڵپشتیی بەو زانیارییانەی دارایی بەستووە، کە لە هەردوو دەزگای (یو بی ئێس) و (بی دەبلیو سی) دەرچوونە، ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە، کە سامانی ملیاردێرەکان بە شێوەیەکی هێندە خێرا زیادی کردووە، کە بە هیچ کاتێکی پێشووتر بەراورد ناکرێ.

سامانی ملیاردێرەکان لە هەردوو مانگی نیسان و تەمووزی رابردوو لە 8 تریلیۆن دۆلارەوە بە بڕی 27% زیادی کردووە، ئەمەش بەشێوەیەکی بنەڕەتی بۆ ئەو هاندان و رێوشوێنانەی حکوومەتەکان دەگەڕێتەوە، کە بۆ رێگریی لە رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا گرتیانە بەر.

راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە کۆتایی مانگی ئادار، ئەو هاندانەی حکوومەتەکان رۆڵی لە باشبوونی بازاڕەکانی دراودا هەبووە. 133 کۆمپانیاش لە مانگی ئادارەوە بڕی یارمەتیی حکوومەتەکانیان بە بەهای 5 ملیۆن دۆلار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێ دراوە.

راپۆرتەکە ئاشکرای کردووە، کە لە بەریتانیا، ئەو هاندان و رێوشوێنەی حکوومەت، کە بەهاکەی پتر بووە لە  16 ملیار ئسترلینی، واتە بە رێژەی نزیکەی 20.6 ملیار دولار بووە، پشکی ئەو کۆمپانیایانە بووە، کە خاوەندارییان بۆ ملیاردێرەکان دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی هەردوو دەزگای (یو بی ئێس) و (بی دەبلیز سی)، زیادبوونی سامانی ملیاردێرەکان لە سەردەمی پەتای کۆرۆنا، هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی بەخشین و کاری خێرخوازی زیاتر لە هەر کاتێکی تر، بەجۆرێک، کە سێ لەسەر چواری خانەوادە دەوڵەمەندەکان کاری خێرخوازی و بەخشین بە باش دەزانن.