كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە هەڵەبجە فێستیڤاڵی بەروبومە خۆماڵییەكان بەڕێوە دەچێت

 

جووتیارە نمونەییەكەی هەڵەبجە، بە مەبەستی خستنەڕووی بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاشناكردنی هاووڵاتییان بە بەروبومە خۆماڵییەكان، لە شارەدێی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، فێستیڤاڵێكی كردەوە و تێیدا ژمارەیەك بەروبومی خۆماڵی خستە ڕوو.

ئازاد محەمەد، جووتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە، لەبارەی فێستیڤاڵەكەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/10/2020، لەناو كێڵگە كشتوكاڵییەكەم لە شارەدێی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، ڤێستیڤاڵێكمان كردەوە و تێیدا ژمارەیەكی زۆر بەرهەمی خۆماڵیمان نمایش كرد”.

ڕوونیشی كردەوە: ”فێستیڤاڵەكە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ئامانج لە كردنەوەشی خستنەڕووی بەرهەمە خۆماڵییەكانە و ئاشناكردنی هاووڵاتییانە بە بەروبومە خۆماڵییەكان”.

جووتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە گوتیشی: ”ساڵانی ڕابردوو فێستیڤاڵی لەم شێوەیەم كردووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەكی دیكەش جووتیار و ئافرەتیش بە بەرهەمەكانیان بەشدارن، لە فێستیڤاڵەكەدا جگە لە بەروبومی كشتوكاڵی، كاری دەستی و خواردنی كوردەواریش نمایش كراون”.