هەرێمی کوردستان.. ئامادەکاری بۆ سازکردنی کۆنفرانسێکی گەورەی بازرگانی دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەرێمی کوردستان.. ئامادەکاری بۆ سازکردنی کۆنفرانسێکی گەورەی بازرگانی دەکرێ

گوتەبێژى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بە ئامانجى هەمەجۆرکردنى سەرچاوەکانى داهاتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى باڵاى ئابووریى هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لە بارەى بەستنى کۆنفرانسێکى بازرگانى دەکرێت.

کاروانن سورچى، بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ بەسەرپەرشتى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئەنجوومەنى باڵاى ئابووریى هەرێم کۆببێتەوە، سەرۆکى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستانیش لەو کۆبوونەوەیە بەشدار دەبێ، بە ئامانجى گفتوگۆکردن لە بارەى بەستنى کۆنفرانسێکى بازرگانى بۆ هەمەجۆرکردنى سەرچاوەکانى داهاتى هەرێمى کوردستان".

راشیگەیاند: "لە کۆبوونەوەى رابردووى ئەنجوومەنى باڵاى ئابووریى هەرێمى کوردستان باس لە بەستنى کۆنفرانسێکى گەورەى بازرگانى کرابوو، بەڵام بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا و داخرانى سنوورەکان و قەدەغەى هاتووچۆەوە ئەم بابەتە کارى لەسەر نەکرا".

ئەوەشى خستەڕوو" کۆنفرانسێکى بازرگانى کە بەشێوەیەکى زانستى و پیشەیى باس لە هەمەجۆرکردنى سەرچاوەکانى داهاتى هەرێمی کوردستان دەکات بۆ کوردستان زۆر گرنگە، چونکە ژمارەیەکى زۆر بازرگانى خاوەن ئەزموون و شارەزا لەسەرتاسەرى جیهان بەشدارى لە کۆنفرانەسەکەدا دەکەن".