كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

"ئەمساڵ بەرهەمهێنانی هەنگوین لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ لە ئاستێکی خراپدایە"

سەرۆکی تۆڕی کۆمەڵەی ھەنگەوانانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە ئەمساڵ بەرهەمهێنانی هەنگوین لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی خراپدایە و لەو ڕووەوە ڕێنوێنییەک ئاراستەی هەنگەوانان دەکات.

عارف شێروانی، سەرۆکی تۆڕی کۆمەڵەی ھەنگەوانانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەپێى لێکۆڵینەو ەو بەدواداچوونەکانمان، ئەمساڵ لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و وڵاتە دراوسێکانیشمان، بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و نەبوونی خۆراکی پێویست بۆ ھەنگەکان ،دۆخی ھەنگ و بەرھەمی ھەنگوین لە ئاستێکی زۆر خراپ دایە".

گوتیشی: "پێویستە خاوەن ھەنگەکان خۆراکی تەواو بۆ ھەنگەکانیان دابین بکەن و ھەنگە لاوازەکان تێکەڵی یەکتری بکەن،بە جۆرێک سێ سندوق بکەن بە یەک و ماوەی دوو ھەفتە ھەڵاڵەی سروشتی بدەن بە ھەنگەکانیان".

ڕونیشیکردەوە "بە گرتنەبەری ئەو ڕێگەیە ھەنگەکان دەتوانن گەرای تازە دابنێن و لە وەرزی زستاندا بەرگری سەرما دەگرن،بەپێچەوانەوە زۆرینەیان لەناودەچن".