كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پێشبینیی ئابووریناسان بۆ دابەزینی بەهای لیرە لە ٢٠٢٠ ڕاست دەرچوو

شارەزایانی بواری ئابووریی توركیا پێشبینییان كردبوو، كە لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار زۆر دادەبەزێت، بە جۆرێك ١ دۆلار بەرامبەر بە ٨ لیرە مامەڵەی پێوە دەكرێت، خەریكە پێشبینییەكە دەبێتە راست و بەهای لیرەی توركی بەرەو دابەزینی زیاتر دەڕوات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی١٠ی٢٠٢٠ بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بۆ ٧٨٩ لیرەی توركی بەرز بووەوە و یۆرۆش بۆ ٩١٥ لیرە بەرز بووەتەوە.

ئەگەرچی وەزارەتی دارایی و ئابووریی توركیا بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی خەریكی پلانێك بوون بۆ ئەوەی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەرز بكەنەوە، بەڵام پلانەكە سەری نەگرت و لیرە داڕبەزیێكی تری بە خۆیەوە بینیوە.

ئاژانسی (رۆیتەرز)یش بڵاوی كردبووەوە، ئەگەر لیرەی توركی بەهاكەی بەرزیش ببێتەوە جێی دڵخۆشی نییە، چونكە بەرزبوونەوەكە كاتییە و بەردەوام نییە.

عەلی باباجان سەرۆكی پارتی دەوا و شارەزا لە بواری ئابووری، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پێشبینیی ئەوەی كردبوو لیرەی توركی بەهاكەی زۆر دادەبەزێت و بە گەلی توركیای گوت، ئەوەی ئێستا لەبارەی بارودۆخی ئابووری دەیبینن، هی رۆژە خۆشەكانتانە، جارێک رۆژە ناخۆشەكان ماوە بیابینن و ڕۆژێک دادێت بەهای لیرە زۆر لەوەی ئێستا زیاتر بەهای خۆی لەدەست دەدات.