مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ گەرمترین ئەیلوولی مێژوو بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ گەرمترین ئەیلوولی مێژوو بوو

 

ئاژانسی ئەورووپی بۆ چاودێریی بەرگەهەوا و كەشوهەوا، ئاشكرای كرد، لەو سەروەختەوەی كە پرۆسەی چاودێری و پێوانەكردنی كەشناسی دەستی پێ كردووە، ئەیلوولی 2020 گەرمترینی نێو هەموو مانگەكانی ئەیلوول بووە لە مێژوودا.

ئاژانسەكە، ئەوەی ڕاگەیاندووە، كە ساڵی 2016ـیش یەكێك بوو لە ساڵە گەرمەكان، بەڵام 2020 ئەو ساڵەشی تێپەڕاندووە.

لە ماوەی مانگی تشرینی یەكەمی 2019 تا ئەیلوولی 2020، تێكڕای بەرزترین پلەی گەرمی 1.28 بووە بە پێوەری سیلیلۆس، ئەمەش 1.5 پلە زەوی لە بەرگەهەواكەی نزیك كردووەتەوە.

راپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە ئەیلوولی 2020، 0.05 نمرەی زیاتر لە ئەیلوولی 2019ـدا تۆمار كردووە، ئەوەش گەرمترین مانگی ئەیلوولە لە مێژووی مانگەكانی ئەیلوولدا و 0.63 پلە لە تێكڕای گەرمیی نێوان 1981 – 2020 زیاترە.