شانۆگه‌ریی پاسه‌وان نمایش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شانۆگه‌ریی پاسه‌وان نمایش ده‌كرێت

 

شانۆگه‌ریی پاسه‌وان، كه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش كارى ده‌رهێنانى بۆ كردووه‌، له‌ هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.

شانۆگه‌رییه‌كه‌ به‌رهه‌می تیپی شانۆی سالاره‌ و بڕیار وایه‌ كاتژمێر 5ى ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه 8/10/2020،‌ له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی نمایش بكرێت.

دڵشاد مسته‌فا سیناریۆی شانۆگه‌رییه‌كه‌ نووسیوه‌ و ئه‌رسه‌لان ده‌روێش كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌، بڕیار بوو ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ له‌ مانگی ئاداری ڕابردوو نمایش بكرێت، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، بووه‌ هۆى جواخستنى كاتی نمایشكردنی شانۆگه‌رییه‌كه‌.