کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/10/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه‌‌ 8/10/2020، له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارینێكى كه‌م هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.