ئاستی هەناردەی ئێران بۆ عێراق ٢٠٪ کەمی کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاستی هەناردەی ئێران بۆ عێراق ٢٠٪ کەمی کردووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران و عێراق ئاشکرای کردووە لە شەش مانگی ڕابردوودا ئاستی هەناردەی کاڵا و شتومەکی ئێرانی بۆ ئێران بە ڕێژەی ٢٠٪ کەمی کردووە.

یەحیا ئال ئیسحاق، لەمبارەوە بە ماڵپەڕی (ئیلنا)ی ئێرانی ڕاگەیاندووە: "داهاتی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٣.٥ ملیار دۆلار بووە، لە حاڵێکدا لە هەمان کاتدا ساڵی ڕابردوو داهاتی هەنارد نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار بووە و ئەمەش دەری دەخات بە ڕێژەیکی زۆر ئاستی هەناردەی ئێران بۆ عێراق کەمی کردووە".

هەر لەمبارەوە فەرزاد پیلتەن، بەڕێوەبەری نووسینگەی عەرەبی و ئەفریقیی ڕێکخرای گەشەی بازرگانیی ئێران ئاشکرای کردووە لە شەش مانگی ڕابردوودا ئاستی هەناردەی کاڵا و شتومەکی ئێرانی (جیاواز لە نەوت) بۆ عێراق بە ڕێژەی ٣.٥ ملیار دۆلار، بووە لە کاتێکدا لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا ئەو ڕێژەیە شەش ملیار دۆلار بووە.

عێراق، بە ١٠٨ ملیار دۆلار هاوردەی ساڵانە لە ئێران، پاش چین گەورەترین وڵاتە کە کاڵای ئێرانی هاوردە دەکات، بەڵام پاش سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا و داخرانی سنوورەکان، هەناردەی کاڵای ئێران بۆ زۆر وڵاتان و بەتایبەت عێراق کەمی کردووە.

بەپێی نوێترین ئاماری گومرکی ئێران، هەناردەی کاڵا و شتومەکی (جیاواز لە نەوت) لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەگشتی ١٠.٩ ملیار دۆلار بووە، کە بە بەراورد لەگەڵ شەش مانگی ساڵی ٢٠١٩دا ٤٠٪ کەمی کردووە.

کارناسانی ئابووری لەو باوەڕەدان گەمارۆکانی سەر ئێران و گیروگرفتی گواستنەوەی پارە لە بانکە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئێران، هەروەها پەتای کۆرۆناش هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئاستی هەناردەی ئێرانن بۆ وڵاتان.