ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 36 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 36 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 35 ملیۆن و 992 هەزار و 115 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئێران، چیلی، عێراق، بەنگلادیش، سعودیە، ئیتاڵیا، تورکیا، فلیپین، پاکستان، ئەندەنووسیا، ئەڵمانیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، هۆڵەندا، ئیکوادۆر، رۆمانیا، بۆلیڤیا، مەغریبی عەرەبی، بەلجیکا، قەتەر، پەنەما، دۆمەنیکا، کازاخستان، کوێت، پۆڵەندا، میسر، عومان، ئیمارات، سوید، گواتیمالا، نیپاڵ، چیک، یابان و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 26 ملیۆن و 809  هەزار و 392 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 54 هەزار و 943 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.