وەزارەتى بازرگانى: لە کۆی ١٠ مانگ عێراق تەنیا بەشە خۆراکی دوو مانگی بە تەواوی دابەش کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتى بازرگانى: لە کۆی ١٠ مانگ عێراق تەنیا بەشە خۆراکی دوو مانگی بە تەواوی دابەش کردووە

بەرپرسێکى وەزارەتى بازرگانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەهۆى نەبوونى بودجەیەکى تایبەتەوە حکوومەتى عێراق لەماوەى دە مانگدا تەنیا دوو مانگ بە تەواوى بەشە خۆراکى مانگانەى هاووڵاتیانی دابەش کردووە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکوومەتى هەرێمی کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "حکوومەتى عێراق نەیتوانى پڕۆژە یاساى بودجەى 2020 رەوانەى پەرلەمان بکات و پەسەند بکرێ، بۆیە یەک لەسەر دوازدە لەکۆى گشتیى بودجە بۆ هەر مانگێک تەرخان کرا، بەمەش وەزارەتى بازرگانیی عێراق بەشە بودجەیەکى ئەوتۆى بەرنەکەوتووە بۆ کڕینى تەواوى بەشەخۆراکى مانگانەى هاووڵاتیان".

روونیشىکردەوە" بەم هۆیەشەوە حکوومەتى ناوەند لە ماوەى دە مانگدا تەنیا دوو مانگ بە تەواوى بەشە خۆراکى مانگانەى هاووڵاتیانیانی دابەش کردووە، مانگەکانى دیکەش بە پچڕ پچڕى و ناتەواوى و هەر مانگێک و چەند ماددەیەکى کەمى خۆراکى دابەش کراوە، ئێستاش شەکرى مانگێک و برنجى دوو مانگى رەوانەى هەرێمی کوردستان کردووە و لەم رۆژانە دەست بەدابەشکردنى دەکەین".

ئەوەشى خستەڕوو" دواکەوتنى دابەشکردنى بەشە خۆراکی هاووڵاتیان کاریگەریی ئەوتۆى نەکردووەتە سەر بەرزبوونەوەى نرخى خۆراک، چونکە لە ماوەى چەند مانگى رابردوودا حکوومەتى هەرێمی کوردستان بە چەند جارێک پێداویستیى خۆراکى بەسەر کەمدەرامەتان دابەش کرد".