كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەپێی راپرسییەك زۆربەی ئافرەتان لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان رووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە

 

دامەزراوەیەكی جیهانی تایبەت بە ئافرەتان توێژینەوەیەكی ئەنجامداوە لەسەر ئەو هەرەشانەی كە لە رێگەی تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەخرێتە سەر ئافرەتان، لە توێژینەوەكە دەركەوتوو بوونی هەرەشەی جیاواز و ناردنی نامەی نەشیاو وای لە ئافرەتان كردووە كە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان دوور بكەنەوە.

دامەزراوەی (Plan International) كە تایبەتە بە پاراستنی مافەكان ئافرەتان، لە توێژینەوەیەكی تازەیان ڕایگەیاندووە، زۆر جار ئافرەتان لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان رووبەڕووی هەڕەشە و دەستەواژەی ناشیرن دەبنەوە، ئەمەش وایكردووە كە ئافرەتان تووشی شۆك ببنەوە.

توێژینەوەكە لەسەر 14 هەزار ئافرەت لە 22 وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە، كە تەمەنیان لە نێوان 15 تاوەكو 25 ساڵیدا بووە.

بیرگیت ئالبریكتسن، كە بەرپرسی ئەو دامەزراوەیە دەڵێت: "ناردنی نامەی هەڕەشە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆتە كێشەیەكی جیهانی، كاتی ئەوە هاتووە كە بەرپرسانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بێنە دەنگ سنوورێك بۆ ئەو ئەو كەسانە دابنێن كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان شەڕ و گێچەڵ بە ئافرەتان دەفرۆشن".