زانیارییەكی تازە لە بارەی پەتای كۆرۆناوە ئاشكرا دەكرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زانیارییەكی تازە لە بارەی پەتای كۆرۆناوە ئاشكرا دەكرێ

 

ناوەندە ئەمریكییەكان بۆ نەهێشتی نەخۆشییە گوازراوەكان و كۆرۆنا، ئاشكرایان كرد كە پەتای كۆرۆنا لە شوێنە داخراوەكاندا لە رێی هەواوە لە دووری شەش پێوە دەگوازرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6/10/2020، ناوەندە ئەمریكییەكان بۆ نەهێشتی نەخۆشییە گوازراوەكان و كۆرۆنا، ئاشكرایان كرد كە لە شوێنە داخراوەكاندا، كەسانێك لە كەسی دیكەوە نەخۆشییەكەیان لە ڕێی هەواوە لە دووریی شەش پێ یان زیاترەوە توووش بووە.

ئەو ناوەندانە، لە وێبسایتە فەرمییەكەیانەوە بڵاویان كردوەتەوە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێ لە دووریی نزیكەی دوو مەترەوە، بۆ كەسێكی تر بگوازرێتەوە، تەنانەت ئەگەر نەخۆش و تووشبووەكە لەو شوێنەش نەمابێ.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، ئەو نەخۆشییە لە دووریی شەش پێ (1.8) مەترەوە بە ماوەیەكی كەم دوای نەمانی نەخۆشەكە لەو شوێنەش بۆ كەسێی تر گوازراوەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە پەتاكە لە رێی هەواشەوە دەگوازرێتەوە لە دوورتر لەو ماوەیەی پێشتر دیاری كرابوو.