کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/10/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه‌‌ 7/10/2020، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

كه‌شناسی باسى له‌وه‌ش كردووه‌، سبەى لە کاتەکانی شەودا ئاسمانی ناوچە شاخاوییەکانى بەشێک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى کەمێک بارانبارین هەیە، لەگەڵ بارانبارین هەورە تریشقەش دەبێت".