دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 35 ملیۆن و 679 هەزار و 469 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئێران، چیلی، عێراق، بەنگلادیش، سعودیە، ئیتاڵیا، تورکیا، فلیپین، پاکستان، ئەندەنووسیا، ئەڵمانیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، ئیکوادۆر، هۆڵەندا، رۆمانیا، بۆلیڤیا، مەغریبی عەرەبی، بەلجیکا، قەتەر، پەنەما، دۆمەنیکا، کازاخستان، کوێت، میسر، پۆڵەندا، عومان، ئیمارات، سوید، گواتیمالا، نیپاڵ، یابان، چیک و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 26 ملیۆن و 534  هەزار و 114 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 49 هەزار و 78 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.