سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاشکرای دەکات، قۆناغی یەکەمی شەقامی 150 مەتری زیاتر لە 7 کیلۆمەترە و کارەکانی لە قۆناغی کۆتاییدان.
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: "شەقامی 150مەتری، پرۆژه‌كه به پێنج قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، قۆناغی یەکەم لە ڕێگای بەحرکە بۆ ڕێگای شەقڵاوە، کە زیاتر لە 7 کیلۆمەترە، ئێستا کارەکان لە قۆناغی کۆتاییدان، لە هەندێک شوێن بڕگەی خۆڵکاریی هەیە، لە هەندێک شوێنیش قیڕتاو دەکرێ، هەموو هەوڵەکە بۆ ئەوەیە لە ماوەیەکی کەمدا ئەو بەشە تەواو بکرێ و خەڵک سوودی لێوەربگرێ".
ئاماژەی بەوەشدا ئەو 7 کیلۆمەترەی ڕێگاکە بەشێکی گرنگە و هاتوچۆی زۆری لەسەرە، گوتیشی:" ئەو 7 کیلۆمەترە ئەگەر هیچ گرفتێک روونەدا، ئەوا پێش سەری ساڵ تەواو دەکرێت، دواتریش قۆناغەکانی تر دەست پێدەکرێت و لە بەرنامەی حکوومەتدایە هەموو قۆناغەکانی تەواو بکرێت".
بەرپرسەکەی شارەوانی دەشڵێت: "مەبەست لەو پڕۆژە ستراتیژیانە بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵییە، کاتێک شەقامی 120 مەتری تەواو بوو، ئەو جەنجاڵییەی لە نێو شار بە تایبەت شەقامی 100 مەتری هەبوو کەمبۆتەوە".
پرۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری له هه‌ولێر، یه‌كێكه له ستراتیژیترین پرۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، درێژی شه‌قامه‌كه 70 كیلۆمه‌تره و هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانه و پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێبکەن، بۆ هه‌ر سایدێكیش شاڕێیه‌كی خزمه‌تگوزاری له ته‌نیشتیدا دروست ده‌كرێت و کۆمپانیای جێبەجێکاریش بڕیاریداوه تاوه‌كو سێ ساڵ قۆناغەکانی شەقامەکە ته‌واو بكات.