به‌ چه‌ند ڕێكارێك ددانشۆرین لاى منداڵه‌كه‌ت خۆشه‌ویست بكه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ چه‌ند ڕێكارێك ددانشۆرین لاى منداڵه‌كه‌ت خۆشه‌ویست بكه‌

 

پسپۆڕێكی بواری جوانکاری و تەندروستیی دەم و ددان، لەبارەی دداننەشۆردنی منداڵانەوە چەند زانیارییەک دەخاتە ڕوو.

دکتۆر هیدایەت ئەبابەکر، پسپۆڕی جوانکاری و تەندروستیی دەم و ددان، بۆ (باسنیوز)، ئاماژە بە چەند هەنگاوێک دەکات، بۆ ئەوەی منداڵان ددانیان بشۆرن، كه‌ بریتین له‌

1 - دوو خولەکی پڕ لە شادی: با ددان شۆرین بۆ منداڵ کارێکی دووبارەی ژێر چاودێری نەبێت، بەڵکوو چەشنی بۆنەیەک بێت بۆ منداڵ، دەتوانرێ لەم ساتە لەلایەن دایک و باوک گۆرانیی دڵخوازی منداڵەکە بگوترێ.

2 - ئەو کاره‌کتەرە کارتۆنییەی کە منداڵەکەت پێی سەرسامە، بۆ هاندانی منداڵ بۆ ددان شۆرین به‌كارى بهێنه‌.

3 - منداڵ لە کڕینی فڵچە و هەویری ددان (مه‌عجوونى ددان) بەشداری پێبکرێت.

4 - خەڵاتکردنی منداڵ: دەتوانیت خشتەک بسازێنیت و منداڵەکەت لەگەڵ هەر ددان شۆرینێك، لەزگەی دڵخوازی خۆی بە خشتەکە بلکێنێ.

5 - با ددان شۆرین ببێ بە کارێکی خێزانی.