دوو زانای ئەمریكی و زانایەكی بەریتانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 2020 دەبەنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو زانای ئەمریكی و زانایەكی بەریتانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 2020 دەبەنەوە

 

دوو زانای ئەمریكی و زانایەكی بەریتانی، بە هۆی دۆزینەوەی ڤایرۆسی هەوكردنی جەرگ، توانییان خەڵاتی نۆبڵی بواری پزیشكی بۆ ساڵی 2020 ببەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 5/10/2020، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ئاشكرا كرا، كە بریتی بوون لە زانایانی ئەمریكی هارڤی ئاڵتەر و چارڵز ڕایس و زانای بەریتانی مایكڵ هیۆتۆن.

هەردوو زانا ئەمریكییەكە و زانا بەریتانییەكە، لە پای دۆزینەوەی ڤایرۆسی پەتای جەرگ هێپاتیتس "سی" خەڵات كران.

لیژنەی ناوبژیوانیی خەڵاتی نۆبڵ لە پەمانگەی كارۆلینسكا لە ستۆكهۆڵم، ئاشكرای كرد كە ئەو زانایانەی بواری ڤایرۆسناسی، ڕێزیان لێ گیرا، بە هۆی ڕۆڵبینینیان لە نەهێشتی هەوكردنی جەرگ، كە بە كێشەیەكی سەرەكیی تەندروستی دادەنرێت، كە دواتر سەردەكێشێ بۆ نەخۆشییەكانی جەرگ و شێرپەنجەی جەرگ.

خەڵاتی ئەو زانایانە، جگە لە میدیالیای زێڕین، بەهای 10 ملیۆن كرۆنەی سوێدی (956000) یۆرۆ وەردەگرن.