مه‌له‌ك ڕۆژهات، خانمه گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (دڵ كه‌ڤه‌رێ) بڵاو كرده‌وه.
له‌باره‌ی كلیپه نوێیه‌كه‌ی مه‌له‌ك ڕۆژه‌ت به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "خۆم تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌م ئاماده كردووه، له ئیسته‌نبوڵ كاری وێنه‌گرتن بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كراوه، هیوادارم به دڵی هه‌موو بینه‌ران بێت".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه خه‌ڵكی باكووری كوردستانه، خاوه‌نی سێ ئه‌لبوومی گۆرانی و ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه، یه‌كێكه له خانمه گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی باكووری كوردستان، له ساڵی 2020دا چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی دیكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.