ژماری ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژماری ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 35 ملیۆن و 366 هەزار و 939 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 5-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئەرجەنتین, ئیسپانیا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئێران، چیلی، عێراق، بەنگلادیش، سعودیە، ئیتاڵیا، تورکیا، فلیپین، پاکستان، ئەندەنووسیا، ئەڵمانیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، رۆمانیا، هۆڵەندا، مەغریبی عەرەبی، بەلجیکا، قەتەر، پەنەما، دۆمەنیکا، کازاخستان، کوێت، میسر، عومان، پۆڵەندا، ئیمارات، سوید، گواتیمالا، نیپاڵ، یابان و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 26 ملیۆن و 283  هەزار و 334 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 42 هەزار و 159 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.