كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گرنگیی گفتوگۆ و ئاخافتن لەگەڵ منداڵەکەت

 

ئایا تۆ لەو کەسانەی، کە وەکوو پێویست قسە و گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەکەت دەکەی، یاخود نا؟ بە باوەڕی پسپۆڕانی دەروونناس، گرنگیدان بە منداڵ و گفتوگۆکردن و ئاخافتن لەگەڵ منداڵ، دەبێتە هۆی گەشەسەندنی مێشکی منداڵ.

زانایان لەسەر ئەو باوەڕەن، پێویست ناکات تەنیا  تۆ قسە بۆ منداڵەکەت بکەی، بەڵکوو دەبێ دەرفەت بە منداڵەکەت بدەی، تا وێڕای تۆ، ئەویش قسە بکات و بێتە ناو گفتوگۆکان و ببێتە بەردەنگ بۆ منداڵەکەت، تا لە رووی قسەکردن و هەڵبژاردنی وشەکانەوە کێشەی بۆ دروست نەبێت و فێری قسەکردن ببێ و تواناییەکانی زمانی لە منداڵدا گەشە بکات.

قسەنەکردن و گرنگیی نەدان بە منداڵ، بەتایبەت لەو تەمەنەدا، کە منداڵ ئەیەوێ فێری دەربڕینی وشە و قسەکردن ببێ، کاریگەریی نەرێنی لەسەر تواناییەکانی زمانی منداڵ دادەنێت و زۆر درەنگ فێری دەربڕینی وشەکان دەبێت. بۆیە پێویستە بە گفتگۆکردن و بەردەنگبوون بۆ منداڵەکەت، پەرە بە تواناکانی بدەی، تا لە رووی زمانەوە تووشی گیروگرفت نەبێت.