فرمێسك مسته‌فا باس له‌ به‌شداریكردنی له‌ شانۆگه‌رییه‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فرمێسك مسته‌فا باس له‌ به‌شداریكردنی له‌ شانۆگه‌رییه‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌كات

 

فرمێسك مسته‌فا، خانمه‌ ئه‌كته‌ر و شانۆكاری كورد، باس له‌ به‌شداریكردنی له‌ به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌ نوێیه‌كه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فرمێسك مسته‌فا به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "شانۆگه‌رییه‌كه‌ ناوی (خۆشه‌وستی)یه‌،‌ ئیدیت كۆربه‌ر كاری ده‌رهێنان بۆ شانۆگه‌رییه‌كه‌ ده‌كات، له‌ مانگی ڕابردوودا پێنج جار نمایش كراوه‌، له‌و مانگه‌شدا ته‌نیا یه‌كجار نمایش ده‌كرێت".

ئه‌و خانمه‌ شانۆكاره‌ له‌باره‌ی ڕۆڵی خۆی له‌و شانۆگه‌رییه‌دا، گوتی: "ڕۆڵی من له‌و كاره‌دا ته‌واو جیاوازه‌، به‌ ده‌نگ و لاواندنه‌وه‌ به‌ دوای كه‌سایه‌تییه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌م وه‌ك ڕووی دووه‌میان به‌ تایبه‌ت له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا".

ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ به‌ بۆنه‌وه‌ی خه‌ڵاتكردنی دوو نووسه‌ری ئه‌ورووپی ئاماده‌ كراوه‌، به‌ڵام ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

فرمێسك مسته‌فا خه‌ڵكی سلێمانییه‌، وه‌ك یه‌كه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد، ئه‌ندامی ماڵی شانۆیی ئه‌ڵمانییه‌، به‌شداریی چه‌ندین شانۆگه‌ریی ئه‌ڵمانی كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی ڕابردوودا به‌شداری له‌ درامای (دواشه‌و) كرد.