کتێبێکی هونەری لەژێر ناوی "عود لە دیرۆکی ڕۆژهەڵاتدا" لە نووسینی هونەرمەند نایف محەمەد شێخانی، چاپ کراوە و سبەی لە لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا بڵاو دەکرێتەوە.
ناوەرۆکی ئەم کتێبە تایبەتە ئامێری عود، مێژووی سازکردن و بڵاوبوونەوەی لەناو گەلانی ڕۆژهەڵات.
بەپێی بانگهیشتانەمەیەک کە ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بڵاوی کردووەتە، دوانیوەڕی سبەی دووشممە ٥ی١٠ی٢٠٢٠ لە هەولێر ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە ساز دەکات.
ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی "عود لە دیرۆکی ڕۆژهەڵاتدا"، کاتژمێر ٤:٣٠ی دوانیوەڕۆی سبەی دووشەممە 5ـی10ـی 2020 لەناو باخچەی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە تەنیشت ئەکادیمیای کوردی، نزیک پارکی شانەدەر و بە ئامادەبوونی هونەرمەند و ڕۆشنبیران بەڕێوە دەچێت.