شێوەکان سیمایه‌كى جوانیان بە شەقامەکانى هه‌ولێر به‌خشیوه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شێوەکان سیمایه‌كى جوانیان بە شەقامەکانى هه‌ولێر به‌خشیوه‌

 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى شه‌قامه‌كانى هه‌ولێرى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان ڕۆژانە بەردەوامن لە خزمەتکردنی پارک و باخچەکان و سروشتی جوانی نێو شەقامەکان، بۆ ئەم مەبەستە لەڕێگەی دانانی شێوەی جوان، گرنگیی زیاتر بە شەقامەکان دراوە و شێوەکان سیمایەکی جوانیان بە شەقامەکان بەخشیوە.