ئەگەر مەسکاراکەت وشک بووەوە ئەم کارە بکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەگەر مەسکاراکەت وشک بووەوە ئەم کارە بکە

 

زۆر جار وێڕای ئەوەی مەسکاراکەت تازەیە، کەچی مەوادەی ناوەوەی وشک هەڵدەگەڕێت و وەکوو پێویست شێداریی نامێنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی  بژۆڵکەکانت بە یەکەوە بچەسپێن.

پسپۆڕانی بواری جوانکاری بۆ بەشی (جوان ببە) لە ماڵپەڕی (بەیتووتە)دا ئاشکرای دەکەن، بێ گومان چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە ئاسانە، تەنیا لە کاتی وادا پێویستە قەترەیەکی تایبەت بە چاو لە دەرمانخانە بکڕی، پاشان دوو دڵۆپ قەترە تێکەڵ بە مەوادی ناو مەسکاراکەت بکەی و بە فڵچەی خۆی یەک خولەک جوان تێکەڵی بدە. جێی باسە قەترەی چاو تەندروستە و هیچ زیانێکی ئەوتۆی نییە و مەوادی مەسکارەش لە وشکبوونی خێرا دەپارێزێت و تا ڕادەیەک شێداری دەکات.