دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ شەممە 3/10/2020، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخ بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسەوە لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بە جێگیری مایەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 39 دۆلار و 27 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 37 دۆلار و 05 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1900 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 283,000 دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 330,000 دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 387,000 دینار