دەستەی وەبەرهێنان: گرنگیى زیاتر بە کەرتى پیشەسازى دەدەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەستەی وەبەرهێنان: گرنگیى زیاتر بە کەرتى پیشەسازى دەدەین

"لە سلێمانى و هەڵەبجەش ناوچەى پیشەسازى دروست دەکرێت"

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند گرنگى زیاتر بەوەبەرهێنان لە کەرتى پیشەسازى دەدەین و لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و راپەڕینیش ناوچەى پیشەسازى دروست دەکرێن.

د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "لە کارنامەى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمی کوردستان گرنگى زیاتر بە وەبەرهێنان لە کەرتى پیشەسازى دەدرێت،لەم چوارچێوەیەشدا بڕیارى دروستکردنى چەندین ناوچەى پیشەسازیى گەورە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمی کوردستان دراوە، ماوەیەک لەمەوبەر بەردى بناغەى ناوچەى پیشەسازیى دهۆک داندرا".


راشیگەیاند: "لە هەولێریش بەمنزیکانە دەچێتە بوارى جێبەجێ کردن، لە پارێزگاى سلێمانى پێنج ناوچەى پیشەسازى پێشنیاز کراوە و ئێستا خەریکى وەرگرتنى رەزامەندین، لە ئیدارەى گەرمیان دوو ناوچەى پیشەسازى و لە راپەرین دوو ناوچە پیشەسازى دروست دەکرێن، لە هەڵەبجەش چەند ناوچەیەکى پیشەسازى دروست دەکرێن".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" بەشێک لەو پڕۆژانە رەزامەندییان وەرگیراوە و بە هەماهەنگى ئیدارەى ناوچەکانیان خەریکى دەستنیشانکردنى زەوین بۆ دروستکردنى ئەو ناوچە پیشەسازییانە، بە دروستکردنى ئەو ناوچانەش ژمارەیەکى زۆر هەلى کار بۆ خەڵکى ئەو ناوچانە دەرەخسێت و پیشەسازى ناوخۆیى دەبوژێتەوە، بەرهەمى ناوخۆیش زیاد دەبێ و ئابووریمان دەبوژێتەوە".