پرسەنامەیەك لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پرسەنامەیەك لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستانەوە

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل، (بابا شێخی ئێزدیان)، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری و ھەموو خوشك و برایانی ئێزدی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

بۆ كۆچی دوایی خودالێخۆشبوو شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل، بابا شێخی ئێزدیان، سەرخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری و ھەموو خوشك و برایانی ئێزدی دەكەم و ھاوخەمیانین و لە خودای گەورە دەپاڕێنەوە گیانی خودالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبووریش بەھەمووان ببەخشێ.

بابا شێخ وەك رێبەر و گەورەی ئایینی ئێزدییان، ژیانی خۆی بۆ خزمەتی ئیزدیاتی تەرخان كرد و ساڵانی دوور و درێژی تەمەنی خۆی لە كاروباری ئایین و كۆمەڵگای ئێزدیاندا بەڕێكرد، رۆڵی كاریگەر ئەو بۆ پێكەوە ژیان و یەكتر قبووڵكردنی دیارە و شوێن دەست و خزمەتی ئەو ھەر دەمێنێتەوە.

كۆچی ئەو خێر بێت و گیانی شاد بێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
1/10/2020