پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بابا شێخ سەرۆكی ڕۆحانیی ئایینی ئێزدی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بابا شێخ سەرۆكی ڕۆحانیی ئایینی ئێزدی


ئەمشەوی پێنجشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ كۆچی دوایی بابا شێخ سەرۆكی ڕۆحانیی ئایینی ئێزدی، پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاو كردەوە.


لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە "بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، بە داخێكی زۆرەوە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 1ـی 10ـی 2020 كەسایەتیی ئایینی و سەرۆكی ڕۆحانیی ئایینی ئێزدی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل (بابا شێخ) لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد".

 

سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێ "بابا شێخ كەسایەتییەكی ئایینی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردی ئێزدی بوو كە لە هەموو بارودۆخێكدا هۆكاری خێرخوازی و چارەسەركردنی كێشەكان بووە لەناو خوشك و برا ئێزدییەكانمان و بۆ بڵاوكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان درێخی نەكردووە. لە هەمان كاتیشدا بابە شێخ هێمایەكی ئایینی و مەعنەوی بووە و بە تایبەتیش لە بارودۆخی ئێستادا لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە".


لە كۆتایی پەیامەكەی سەرۆك مەسعود بارزانیدا هاتووە "سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئایینیی ئێزدی و پیاوانی ئایینی ئێزدی و خانەوادە و كەسوكاری بابا شێخ و تەواوی خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی باب شێخ بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".