پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری روحانیی ئاینی ئێزدیی بابا شێخ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری روحانیی ئاینی ئێزدیی بابا شێخ


ئەمشەوی پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری روحانیی ئاینی ئێزدیی بابا شێخ بڵاو كردەوە.


لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بابا شێخ (شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل) ڕێبەری روحانیی ئاینی ئێزدییم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و میری ئێزدیان و ئەنجوومەنی روحانی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".


مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی "جەنابی بابا شێخ کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا. ڕۆڵێکی بەرچاویشی لە پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستاندا هەبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت".