خانمە نووسەرێکی کوردی ئێزیدی: دژی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئێزیدیان و گۆڕینی ناوه‌ كوردییه‌كانه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خانمە نووسەرێکی کوردی ئێزیدی: دژی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئێزیدیان و گۆڕینی ناوه‌ كوردییه‌كانه‌


له‌ دیدارێكی رۆژنامه‌وانیی شانیا ریازدا كه‌ له‌گه‌ڵ رۆنیا عوسمان ژنە نووسه‌ری كورد‌ له‌ ئه‌ڵمانیا سازی كردووه‌، رۆنیا منداڵی خۆی به‌ بیر دێته‌وه‌، كه‌ به‌ سه‌ردان ده‌رۆیشته‌وه‌ گونده‌كه‌یان، له‌ باكووری سووریا، ده‌سه‌ڵاتداران رێگایان پێ نه‌داوه‌ ناوی كوردستان بێنێت و بڵێ وا ده‌ڕۆمه‌وه‌ كوردستان. رۆنیا كه‌ له‌ دایكێكی ئه‌ڵمانی و باوكێكی كوردی ئێزیدییه‌، له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسی له‌یلای پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌ی خۆی" وه‌رزی هاوین" ده‌كات.


ئەم دیدارە كە لە ماڵپه‌ڕی "قه‌نته‌ره‌" بڵاو كراوەتەوە، تیایدا رۆنیا باس له‌ یه‌كه‌مین رۆمانی خۆی دەكات، كە كەسایەتی سه‌ره‌كیی ناو رۆمانەكە ناوی لەیلایە، ئه‌ویش وه‌كو رۆنیا له‌ دایكێكی ئه‌ڵمانی و باوكێكی ئێزیدییه‌، له‌یلا وه‌رزی هاوینی بیر دێته‌وه‌، كه‌ ده‌ڕۆیشته‌وه‌ گونده‌كه‌ی خۆیان له‌ سووریا و له‌باره‌ی ئه‌م یاده‌وه‌رییانه‌ ده‌ڵێ له‌ راستیدا ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌یلا ده‌یانناسێت منیش ده‌یانناسم. منیش، كه‌ منداڵ بووم باشم له‌بیره‌، كه‌ نه‌یانده‌هێشت بڵێین ئێمه‌ به‌ سه‌ردان ده‌ڕۆینه‌وه‌ بۆ كوردستان، ده‌مزانی داموده‌زگه‌ی ئاسایشی لێیه‌ و باوكیشم نه‌یده‌توانی له‌گه‌ڵمان سه‌فه‌ر بكات دوای ئه‌وه‌ی سووریای جێهێشت و قاچاغ بوو. وێنه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌ڵواسرابوون. ئه‌مه‌ له‌ مێشكم چه‌سپابوو و هه‌موو كات هه‌ستم به‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كرد. له‌یلا خۆم نیم و ته‌نها كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌رێنیشه‌، كه‌ له‌ رۆمانه‌كه‌م به‌كارمهێناوه‌، واته‌ چیڕۆكه‌كه‌ به‌سه‌رهاتی من، یان له‌ سه‌دا سه‌د چیڕۆكی خێزانه‌كه‌م نییه‌.


له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌نێوان چیڕۆكێكی خه‌یاڵی و چیڕۆكێكی واقیعیدا رۆنیا پێی وایه‌ ژیانی خۆی و له‌یلای پاڵه‌وانه‌كه‌ی زۆر لێك نزیكن له‌ هه‌موو شتێك دا، به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كانیان ته‌واو جیاوازن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌شم به‌ كه‌سی سێیه‌م نووسیوه‌ و ئه‌مه‌ش بوارێكی زۆری له‌به‌رده‌ممدا ئاوه‌ڵڵا كردووه‌.


له‌باره‌ی ده‌سپێكی رۆمانكه‌، رۆنیا ده‌ڵێت له‌ كاتێكدا ده‌ست پێ ده‌كات، كه‌ جگه‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌كان هیچ شتێكی دیكه‌ نه‌ماون، ئه‌و جیهانه‌ی له‌یلا ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ كردبوو وه‌كو پێشوو نییه‌، گوندی باپیرانی وه‌كو خۆی نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ بۆیه‌ له‌م حاڵه‌تانه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ چه‌ند شتێكی دیاریكراو تۆمار بكات و هه‌رچه‌ند له‌م حاڵه‌تانه‌شدا بێگومان بێ هه‌ڵه‌ش رووده‌دات. بۆ نموونه‌: كاتێك رۆنیا قسه‌ له‌گه‌ڵ خوشكی ده‌كات، هه‌ندێك شتی به‌بیر دێته‌وه‌، كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌كانی رۆنیا بووه‌.


رۆنیا ته‌نها پشت به‌و تێڕوانینه‌ی نابه‌ستێك، كه‌ ده‌ركی پێ كردووه‌ بۆ نووسینی رۆمانه‌كه‌ی، به‌ڵكو وه‌ك خۆی ده‌ڵێ وێڕای په‌نا بردنه‌ به‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر قسه‌ له‌ باوكیشی وه‌رده‌گرێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ش و ده‌ڵێ به‌هه‌ر حاڵ باوكیشم ئاره‌زووی زۆر له‌ قسه‌كردن هه‌یه‌ و شێوازێكی درامی دیاریكراویشی له‌ گێڕانه‌وه‌دا هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ دابونه‌ریتی كوردانی ئێزیدی.


له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یدا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ناسنامه‌كه‌یدا به‌وپێیه‌ی رۆنیا له‌ دایكێكی ئه‌ڵمانی و باوكێكی كوردی ئێزیدییه‌، ده‌ڵێ من له‌ پرسیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌كه‌م بێزار ده‌بم، چونكه‌ من وه‌ك مرۆڤێك له‌ رۆمانه‌كه‌دا له‌ هه‌وڵی پێكه‌وه‌ گونجاندنی هه‌موو ناسنامه‌كانم كردووه‌. ره‌نگه‌ رۆمانی وه‌رزی هاوین وه‌ك چیڕۆكێكی ئه‌ڵمانی یان كوردی بخوێنرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها لایه‌نێكه‌، ناسنامه‌یه‌كی وه‌ك له‌یلا پشێوی ده‌نێته‌وه‌. چونكه‌ له‌یلا ئافره‌تێكی سێكس فرۆشه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ قابیلی قبوڵ نییه‌ وه‌ك ناسنامه‌ی كوردێكی ئێزیدی. بۆیه‌ له‌یلا تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ چه‌ند ناسنامه‌یه‌ك و شتی دیكه‌ پێكهاتووه‌.


له‌ وه‌ڵامی پرسیاری نووسینی ئه‌و رۆمانه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه‌ بڵێن رۆشنبیرانی كوردی ئێزیدی له‌ كۆمه‌ڵ و ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی دا ئاماده‌ییان هه‌یه‌ و ئایا ده‌توانین بڵێن ئه‌مه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ دروستكردنی پێوانه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌و ناسنامه‌یه‌، رۆنیا ده‌ڵێ، ره‌نگه‌ له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی وابێت، چونكه‌ له‌ سوریاو توركیا به‌ته‌واوی ژیانی ئێزیدیان له‌ناوبردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ عیراقیش. ئاخر له‌ شنگاڵ كۆكوژیان ده‌رهه‌ق كردن. زۆربه‌ی ئێزیدیه‌كانی ئه‌وێ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ته‌وه‌ گونده‌كانی خۆیان، به‌ڵكو له‌ خێوتگه‌كان ده‌ژین. هێشتا زۆربه‌شیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌. خه‌ریكه‌ ناسنامه‌یان له‌ناو ده‌چێت و ون ده‌بێت. هه‌مان شتیش له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی كورد به‌ گشتی رووده‌دات. زمانی كوردی ونبووه‌، ناوی شاره‌ كوردیه‌كانی توركیا ده‌گۆڕدرێن و كوردی زمانێكی فه‌رمی نییه‌ و ناخوێنرێت. بۆیه‌ پرۆسه‌ی گۆڕانكاری ناوه‌كان به‌رده‌وامه‌. بۆیه‌ نووسینی رۆمانێكی وه‌ك رۆمانی ورزی هاوین شێوه‌یه‌كه‌ له‌ شێوه‌كانی به‌رگریكردن دژی پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی ناسنامه‌ی ئێزیدیان و دژی گۆڕینی ناوه‌ كوردییه‌كانم.
له‌ رۆمانه‌كه‌دا هاوڕێكانی له‌یلا كۆمه‌ڵكوژی به‌هه‌ند وه‌رناگرن و له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌هه‌ندهه‌ڵنه‌گرتنه‌ رۆنیا ده‌ڵێ به‌هۆی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ هه‌ندێك له‌ دۆستایه‌تییه‌كانكۆتاییان پێ دێت. كاتێك به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌وه‌ خێزانه‌كه‌ت زیانی پێ ده‌كه‌وێت و په‌یوه‌ندیت به‌م بابه‌ته‌وه‌ به‌ته‌واوی جیاواز ده‌بێت. به‌رواری 3 ی ئابی 2015 له‌ ناخمدا چاسپاوه‌. هه‌ندێك هاوڕێم هه‌یه‌ هه‌ماهه‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵمدا ده‌ربڕیوه‌ و له‌ هه‌موو شتێك و بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن و لێی ده‌پرسن. كه‌سانێكیش هه‌ن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ بكه‌ن. سه‌باره‌ت به‌وان ساڵی 2014 ته‌نها بابه‌تێك بوو، چونكه‌ له‌ هه‌واڵه‌كان باسده‌كرا. به‌ڵام ئێستا له‌بیریان كردووه‌. به‌ڵام من ناتوانم له‌بیری بكه‌م.