میسال ئالووسی: تیرۆریست ئەوانەن كە كاتیۆشایان ئاراستەی كوردستانی ئارام كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

میسال ئالووسی: تیرۆریست ئەوانەن كە كاتیۆشایان ئاراستەی كوردستانی ئارام كرد


ئەمڕۆ پێنجشەممە میسال ئالووسی سیاسەتمەداری عێراقی بە توندی سەركۆنەی هێرشە مووشەكییەكەی دوێنێی سەر هەولێری كرد و رایگەیاند تیرۆریست ئەوانەن كە مووشەك ئاراستەی كوردستانی ئارام دەكەن.


ئالووسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "تیرۆریستی ترسنۆك ئەوانەن كە مرۆڤی ئازاد دەكوژن، ئەوانەن كە دزی لە خەڵك و دەوڵەتیش دەكەن، ئەوانە تیرۆریستن كە ژیان و دامودەزگاكان وێران دەكەن".


ئالووسی دەڵێ ئەوانە تیرۆریستن كە پابەندبوون و ئینتیمایان بۆ لایەنەكانی دەستێوەردەرە، ئەوانە تیرۆریستن كە باڵوێزخانەكان دەكەنە ئامانج و خۆپیشاندەران دەڕفێنن و خوێنیان حەڵاڵ دەكەن. ئەوانە تیرۆریستن كە دوێنێ كاتیۆشایان ئاراستەی كوردستانی ئارام كرد، تیرۆریستان چەكێكی ترسنۆكن بە ناوی دەوڵەت و دینەوە.