لە سلێمانی رەنگی ئاوی چەند شوێنێک دەگۆڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سلێمانی رەنگی ئاوی چەند شوێنێک دەگۆڕێت

 

لە سلێمانی رەنگی ئاوی چەند شوێنێک دەگۆڕێت و بەرێوەبەرایەتی ئاوی شارەکەش روونکردنەوە لەمبارەیەوە دەدات.

بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە، "لەدوای چاککردنی بۆری ئاوی دوکان - سلێمانی و دابەشکردنی ئاو لەو هێڵەوە ڕەنگی ئاوی چەند شوێنێک گۆڕاوە، کە هۆکارەکەی بۆ ئەو خۆڵ و قوڕاوەی لە بۆڕییەکەدا بوو دەگەڕێتەوە".

هەروەها بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە روونکردنەوەکەدا داوا لەو شوێنانە دەکات کە ڕەنگی ئاویان گۆڕاوە بەکاری نەهێنن بۆ خواردنەوە، تا ڕەنگی ئاوەکە ئاسایی دەبێتەوە.